ئەڵمانیا پشتگیری ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردی دەكەین

خواكوڕك
دوای ئەوەی لە میانەی بەشداری كردنی بارزانی لە كۆنگرەی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا چاوی بە فۆن دێر لاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كەوت وێڕای پشتگیری بەرەدوامی هەرێمی كوردستان و بەڵێنی پێدانی هەمو جۆرە چەكێكی بە هەرێمی كوردستاندا, وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەلێت پشتگیری دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەكەین.
لە بارەی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان, هە هەڵوێستی وڵاتەكەی لەكاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردیدا فۆن دێر لاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، گوتی :” راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان پەیوەستە بە خۆیانە و ویستی ئەوانە، ئەگەر ئەوان سەربەخۆیی ڕابگەیەنن، ئێمەش پشتگیری دەكەین,چونكە بڕیار بڕیاری گەلە و گەڵ، چی بڕیارێك بدات، ئەوان وەكو ئەڵمانیا، ڕێز لەو بڕیارە دەگرن.

هەروەها لەبارەی پێشمەرگە كە پرسیارێك ئاراستەی وەزیری بەرگری كراوە, فۆن دێر لاین دەلێت:”ئێمە لە رابردوودا پشتگیری هێزی پێشمەرگەی كوردستانمان كردووە, چونكە پێشمەرگە هێزێكی زۆر كاریگەرە و ڕۆڵێكی گەورەی هەیە بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە داعش، بەدڵنیاییەوە ئەڵمانیا پێشمەرگە بەتەنها جێناهێڵێت و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریكردنیان و دابینكردنی چەك و تەقەمەنی و پێداویستییەكانی شەڕ بۆیان.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا (فۆن دێر لاین) دەڵێت:” ئێمە هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە هەیە و لەو ڕووەشەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەن.

Back to top button