مسته‌فا كازمی به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك وه‌زیرو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری عێراقی- سعوودی، به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حسێن عه‌لاوی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ گرنگه‌و تیایدا ژماریه‌ك دۆسیه‌ی گرنگی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێده‌كرێت.

هه‌روه‌ها عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌ری، باڵیۆزی سعوودیه‌ له‌عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كاتێكی گرنگ دایه‌و تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی سیاسی ، ئه‌منی و ئابووری ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنیش له‌چه‌ند بوارێك واژوو ده‌كرێت.

باڵیۆزی عەرەبستانی سعودیە لە عێراق سەبارەت بە ئەنجومەنی هاوئاهەنگی نێوان سعودیە و عێراق ئەوە ئاشکرا دەکات،  بەم نزیکانە کۆبوونەوەی گرنگ لەنێوان بازرگانەکانی هەردوو وڵاتدا ئەنجامدەدرێت.

Back to top button