نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوە کرده‌وه كه‌ئامادەی هاوکاری و پشتگیرییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 31 ى 3 ى 2021 ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌سێیه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پاریس و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و به‌رپرسانی دیكه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند:
فەرەنسا رۆڵێکی گەورەی هەیە لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان عێراق لە شەڕی داعش و هاوکاریی مرۆیی.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هەردوولا کۆک بووین لەسەر ئەوەی کە هەڕەشەی تیرۆر هەڕەشەیەکی جیددیە، هه‌روه‌ها سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامادەی هاوکاری و پشتگیرییە بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند: سەرۆکی فەرەنسا پیرۆزبایی و سوپاسی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە بۆ پێشوازییەکەیان لە پاپا فرانسیس.
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند: کە بابەتی سووریا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتە دراوسێیەکان تەوەرانی دیکەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ بووە.
ێچیرڤان بارزانی گووتیشی: سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و پشتگیریی لە دانوستانەکان کردووە. نیازم هەیە لەوبارەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق و سەرۆک کۆماری عێراق و کوتلە سیاسییەکانی عێراق قسە بکەین.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئەو شێوە مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە هیچ جۆرێک فیدراڵی نییە و لە دونیا نییە. ئەم سیستمە تاوەکو ئێستا لە عێراق جێگیر نەکراوە’.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هەرێمی کوردستان نەک هۆکاری کێشەکان نییە، بەڵکو ئامادەی هاوکارییە بۆ کێشەکانی دیکەی عێراق ، راشیگه‌یاند:هیوادارین ئەو رەشنووسەی هەولێر و بەغدا لەسەری رێککەوتن، دەنگی لەسەر بدرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 29 ى 3 ى 2021 ، نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە پاریس، دوێنێ سێشه‌ممه‌ش لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازییەکی گەرمی لێ‌کرا، دواتر کۆبوونەوە و تاووتووێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریس‌یان كرد .
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه: سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. ھەروەھا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ‌کران.