كازمی بەرەو سعودیە

مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی عێراقی بەرەو سعودیە بەجێ هێشت .

كازمی لە تویتەردا ڕایگەیاند، کە سەردانەکە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەكانیی نێوان هەردوو وڵاتە و چەسپاندنی ئاسۆی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و خزمەتکردنی گەل و بەدیهێنانی سەقامگیری و چەسپاندنی بەهاکانی بنیاتنان و تێکەڵبوونە.”

عەبدولعەزیز ئەلشەممەری باڵیۆزی سعودیە لەعێراق دووپاتیکردەوە کەسەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ شانشینی یەکگرتوو گرنگەو لەکاتێکی گرنگدا دێت و کۆمەڵێک مەسەلەی سیاسی و ئەمنی و ئابووری تاوتوێ دەکرێت و چەندین ڕێککەوتن ئیمزا دەکرێت .

Back to top button