هاورێ مەلا ستار: ئەوی من گوتم شێخ لاهوریش وا دەلێت
هاورێ مەلا ستار لەبارەی ئەو سوكایەتیەی بە ژنانی كوردستان كرد رایگەیاند” ئەم قسەیەی كە من كردوومە قسەی بەردەوامی لاهور شێخ جەنگی بووە”.
هاورێ مەلا ستار لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی گوتوویەتی ئەو قسەیە قسەی شێخ لاهوریشە بۆیە كەس ناتوانێت ئەو تۆمەتبار بكات”.
بەڵام فراكسیۆنی یەكێتی گوتوویەتی بەهۆی كاردانەوە تووندەكان و فشارەكان نابێت بێتە ناو هۆڵی پەرلەمان و لێدوانیش بۆ هیچ میدیایەك بدەیت، دەبێت بۆ ماوەیەك بێدەنگ بیت تا دۆخەكە هەندێك هێور دەبێتەوە”.