چاڵاكوانێكى بوارى ئافرهتان : ئەم قسەیەی ھاوڕێ تەنھا ھی ئەوە نییە بەوە تێی بپەڕێنن لە پڕۆتۆكۆڵ لایببەن. بەڵكو دەبێت سزای تر بدرێت
چاڵاكوانێكى بوارى ئافرهتان لهوهڵامى پهرلهمانتارهكهى يهكێتى نيشتيمانى كوردستان كه له دانيشتنى ئهمرۆى پهرلهمانى كوردستاندا سوكايهتى به ئافرهتان كرد دهلێ : ئەم قسەیەی ھاوڕێ تەنھا ھی ئەوە نییە بەوە تێی بپەڕێنن لە پڕۆتۆكۆڵ لایببەن. بەڵكو دەبێت سزای تر بدرێت.
لهنجه خاوى ، چاڵاكوانى بوارى ئافرهتان له نوسينێكدا له پهرهى تايبهتى خۆى له تۆرى كۆمهڵايهتى فهيس بووك له بابهتێكدا له ژێر ناونيشانى (بۆ ھاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتارە كەم عەقڵەكەی یەكێتی) نووسيوويهتى :”ھەرچەندە تۆ لە دەسەڵاتدایت و ڕەنگە دەروێشەكانت بە پەیجی فەیك و ئەكاونتی فەیك پەلامارم بدەن، بەڵام وەك ھەمیشە باكم نییە و دەڵێم ؛ تۆ نەخوێندەواریت و وەك زۆربەی پەرلەمانتارەكانی تر شایەنی ئەو شوێنە نیت! ھاوڕێ مەلا ستار و ھاو ئاوازەكانی كۆمەڵە كەسانێكی نەخوێندەوارن. ھێشتا بە ئاوازی سەدەیەك پێش ئێستا ژیان بەڕێوەدەبەن، نەخوێندەوار بە مانای ئەوەی توانای بیركردنەوە و گۆڕانیان نییە، نەك شەھادە و پارچە كاغەزێك، بەلای ئەمانە ھەموو نەتوانین و كەم و كورتیەك لە كاردا ئیشی ژنە. ھەموو ئینجاز و سەركەوتنێكیش ئیشی پیاوە.”
ئهو چاڵاكوانهى بوارى ئافرهتان ههروهها نووسيوويهتى : ” ئهو كهسه لەكاتی موزایەدەكردن بەسەر خەڵكیدا كە دەیەوێت سۆزی گشتی بجوڵێنێت و وەھا نیشانی بدات تاكە خەمخۆری میلەتە، كەچی لەناو پەرلەمان بە زمانی دیوەخان قسەدەكات، نەك دەزگایەكی تهشریعی. كە ڕەخنە لە خراپی خزمەتگوزاری حوكمەت دەگرێت. ھاوڕێی یاسادانەر دەڵێت ؛ حوكمەت مێینەیە!!!!!!!!!”
لهنجه خاوى دهشلێت :” ئەمە ھەر قسە و تەعلیقێكی ئاسایی نییە. ئەمە شتێكە لە لاشعوری كاكی یاسادانەردا ھەیە كە ھەموو سەرنەكەوتن و شكستێك ھی ژنە. ھەموو سەركەوتنێكیش پیاوان خاوەندارێتی لێدەكەن. لەلای یاسادانەری موزایەدەچی ھێشتا ئەم عەقڵە ئیش دەكات كە ژن ھیچ توانا و فیكرێكی باشی نییە و گەر شتێكی باش وجودی ھەبێت ئەوا بێ سێ و دوو كردەی دەستی پیاوانە!.
گوتيشى :” ھاوڕێ مەلا ستار ڕووی ئەو بار و زڕوفە ڕەش بێت، كە تۆ بەو عەقڵە پڕ كەم و كورتیەت دەكاتە یاسا دانەر. جیاكاریی جێندەری لە وڵاتان سزای یاسایی لەسەرە، بەڵام لەلای ئێمە یاسادانەرێكی ھەرزە جیاوازی جێندەری دەكاتە ناو گوتارە بۆش و عاتفیەكەیەوە بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵك ڕابكێشت و دەنگی زیاتر بۆ داھاتوو كۆبكاتەوە.
چاڵاكوانهكهى بوارى ئافرهتان زياتر نووسيوويهتى :” عەقڵیەتی ھاوڕێ و نموونەكانی لە ڕەنگ و ڕووخساری تردا ھەن، ژنان لە كوردستان گەر كاری گەورە و باشیش بكەن، ھەمیشە گومان دەخرێتە سەر كار و بیركردنەوەكانیان. چونكە لە كۆنەستی گشتیدا ژن بونەوەرێكە كاری گەورەی لەدەست نایەت، كارەكانی خراپ و لاوازن، تاكە كاری ئەو ئەوەیە سێكس بكات! ھاوكێشەكەش ئاوای لێدێت ھەر كاتێك ژنێك شتێكی باشی كرد كەواتە ئەوا لە پشتەوە ئەم ژنە سێكسێكی كردووە بۆیە ئەو ئیشە باشەی كردووە، ئەمە عەقڵیەتێكە دەبێت بەرپەرچ بدرێتەوە یاسا سزای بۆ دابنێت و لۆمەی كۆمەڵایەتی ئەو كەسانە بكرێت كە لەم سەدەیەدا وا بیردەكەنەوە.
ئەمە عەقڵیەتێكە دەبێت بەرپەرچ بدرێتەوە یاسا سزای بۆ دابنێت و لۆمەی كۆمەڵایەتی ئەو كەسانە بكرێت كە لەم سەدەیەدا وا بیردەكەنەوە، ئەم قسەیەی ھاوڕێ تەنھا ھی ئەوە نییە بەوە تێی بپەڕێنن لە پڕۆتۆكۆڵ لایببەن. بەڵكو دەبێت سزای تر بدرێت.سزاش دووجۆرە یاسایی، كۆمەڵایەتی ھیوادارم كەسانی ئازادی خواز لەم بێ ئەدەبییە بێدەنگ نەبن.
لهنجه خاوى دهلێت :” ئەم قسەیەی ھاوڕێ تەنھا ھی ئەوە نییە بەوە تێی بپەڕێنن لە پڕۆتۆكۆڵ لایببەن. بەڵكو دەبێت سزای تر بدرێت.سزاش دووجۆرە یاسایی، كۆمەڵایەتی ھیوادارم كەسانی ئازادی خواز لەم بێ ئەدەبییە بێدەنگ نەبن.
لهكۆتاييدا خاوى دهلێ :” نەخوێندەوار لەم نووسینەدا بە مانای ئەوە دێت كەسێك توانای بیركردنەوەی نییە. نەك كەسێك كە شەھادەی نەبێت.