مونا قاوەچی لەسەر قسەكانی هاورێ مەلا ستار هاتە سەر خەت و بزانە چی دەلێت
لە نووسینێكی دا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك مونا قاوەچی رایگەیاند”ئێمەی ئافرەتان شانازی بە مێینەی خۆمانەوە دەکەین و خۆمان بە تەواوکەر و یەکسان بە رەگەزی بەرامبەر دەزانین، کار و بیر و کردەوەکانی ئافرەتان گەورەن و جێگەی بایەخن و گرنگی تایبەتیان بۆ بەرەو پێشبردنی ژیان هەیە و لە فکر و بیرکردنەوەدا یەکسانین لەگەڵ رەگەزی بەرامبەرمان.
دەقی نووسینەكەی…
رۆڵ و پێگەی ئافرەتان و رەتکردنەوەی جیاکاری جێندەری.
ناوهێنانی رەگەزی مێینە و بە کەم سەیرکردنی پێگە و رۆڵی ئافرەتان، وێرای ئەوەی دژی یەکسانی جێندەریی و سوکاتیە بە ئافرەتان، لەهەمان کاتدا دژی توانا و لێهاتوویی ئافرەتانە لە سەرکردایەتی و ناوەندەکانی بریاردا، لە ئێستادا ئافرەتان لە گشت کایەکانی ژیاندا کاریگەرییەکی زۆر باشیان هەیە، لە حکومرانی و گۆڕەپانی سیاسیشدا ئافرەتان دەورێکی زۆر باش دەگێرن و چەندین پۆستی باڵا و هەستیار بەرێوەدەبن، دەستکەوت و سەرکەوتنی زۆر هەیە لە زۆر بواردا کە رۆڵ و تواناکانی ئافرەت دەوری سەرەکی تێدا هەبووە و ئەوە سەلمێندراوە کە توانا و لێهاتووی ئافرەتان هیچی کەمتر نیە لە رەگەزی بەرامبەر.
ئافرەت واتە جوانی و ژیان، پێویستە کەرامەت و سنوری رەگەزی مێینە پارێزراو بێت و لەهەموو روویەکەوە دژی جیاکاری جێندەریی بوەستین و نەهێڵین پێگەی ئافرەت و رەگەزی مێینە بەئەقڵییەتی پیاوسالاری سەدەیەک پێش ئێستا سەیری بکرێ، ئێمەی ئافرەتان شانازی بە مێینەی خۆمانەوە دەکەین و خۆمان بە تەواوکەر و یەکسان بە رەگەزی بەرامبەر دەزانین، کار و بیر و کردەوەکانی ئافرەتان گەورەن و جێگەی بایەخن و گرنگی تایبەتیان بۆ بەرەو پێشبردنی ژیان هەیە و لە فکر و بیرکردنەوەدا یەکسانین لەگەڵ رەگەزی بەرامبەرمان.
٣١ی ٣ی ٢٠٢١