دانيشتنى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021 ى عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى به‌غدا رایگه‌یاند، ماوه‌ى نيو سه‌عاته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراقى فيدڕاڵ ده‌ستپێكرد و پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند: دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ماوه‌ى نيو سه‌عاته‌ به‌رده‌وامه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و 215 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌ده‌چێت

گوتيشى :” تا ئێستا مادده‌كانی يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ و پشكى هه‌رێمى كوردستان 13,67 دانراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 9 ترليۆن و 581 مليار دينارى عێراقى له‌ كۆى گشتى بودجه‌ى 2021 ى عێراق .

 

Back to top button