مەلا بەختیار: پەشیمانە لە دەنگدان بە حەشدی شەعبی

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی بەغدا بە یاسای كرا, جگە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان, هەموو فراكسیۆنەكانی دیكەی كوردستان دەنگیان لە بەرژەوەندی حەشدی شەعبی دا, ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش دەلێت:” هەلەیەكی گەوەرمان كردووە دەنگمان بە حەشدی شەعبی دا”
لە چاو پێكەوتنێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: “من بەش بەحاڵی خۆم دەڵێم عێراق ئاوەھا بێت نێوان ھەرێم و بەغدا خراپتر تێك دەچێت، حەشدی شەعبیش ھێزێكی بەھێزە ئێستا ئامادەیان كردووە و تەنھا بۆ شەڕی داعشیان ئامادە نەكردووە، بە یاسا دەنگیان لەسەر داوە و دوای داعشیش دەمێنێت و پێداویستییەكانی دابین دەكرێت”.

 

هەروەها بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نێو قسەكانیدا دەلێت:” بۆچی حەشد دەمێنێت ؟ ئایا بەندێكی تێدابوو ئەم یاسایە كە ھەڵەیەكی گەورە كرا بە راستی و لە كاتی دەنگدان لەسەر ئەو یاسایە دەبوو بەندێكی تێدا بووایە كە بڵێت نابێت ئەم ھێزە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و ناكۆكییە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق بەكار بێت، ئەمەی تێدا نییە و بەو ھۆیەشەوە وەك ھێزێكی ئامادە لە دوای داعشیش ھەركات بیانەوێت بۆ یەكلایكردنەوەی كێشە سیاسییەكانیش بەكاری دەھێنن.

Back to top button