سهرۆك بارزانى : پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە.
سهرۆك بارزانى بهبۆنهى پهسهندكردنى بودجه لهلايهن ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراقهوه پهيامێكى ڕاگهياندوو لهبهشێكى پهيامهكه هاتووه : پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە و هیوای ئەوە دەخوازین كە دەستپێكێك بێت بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی دیالۆگ و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و هەروەها گەڕاندنەوەی بنەماكانی شەراكەتی نێوان پێكهاتەكانی عێراق.
دهقى پهيامى سهرۆك بارزانى بهبۆنهى پهسهندكردنى بودجهوه:
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەستخۆشی لە گشت لایەنە سیاسییە كوردستانی و عێراقییەكان دەكەم. هەروەها سوپاسی شاندی حكوومەتی هەرێم و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و فڕاكسیۆنەكانی تری ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم كە بە ماندووبوون و هیمەت و پێداگرییانەوە توانیان لەگەڵ یەكتر بگەنە ئەنجام و بەشی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی عێراقدا جێگیر بكەن.
پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە و هیوای ئەوە دەخوازین كە دەستپێكێك بێت بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی دیالۆگ و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و هەروەها گەڕاندنەوەی بنەماكانی شەراكەتی نێوان پێكهاتەكانی عێراق.
مسعود بارزانی
٣١ـی ئاداری ٢٠٢١