سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان ده‌کات

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ى هەشتاوحەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیووعییه‌‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان ده‌کات و ده‌لێ : هیوادارم هه‌موومان پێکه‌وه‌ کار بکه‌ین بۆ یەکڕیزی و تەبایی له‌نێوان پێکهاته‌ و لایه‌نه‌ کوردستانی و عێراقییەکان بەرەو چارەسەری کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان، به‌و هیوایه‌ی یاد و بۆنەکانی داهاتوو لە هەلومەرجێکی باشتر و ئاسودەدا بکەینەوە.

ده‌قى په‌يامى پيرۆزبايى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان:.

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان

بە بۆنەی هەشتاوحەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیووعییه‌‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوه‌ و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەم و بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و خەباتی دێرینی حزبەکەتان لە بزووتنەوەی نیشتمانیی عێراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا دەڕوانم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

 

هیوادارم هه‌موومان پێکه‌وه‌ کار بکه‌ین بۆ یەکڕیزی و تەبایی له‌نێوان پێکهاته‌ و لایه‌نه‌ کوردستانی و عێراقییەکان بەرەو چارەسەری کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان، به‌و هیوایه‌ی یاد و بۆنەکانی داهاتوو لە هەلومەرجێکی باشتر و ئاسودەدا بکەینەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

31-3-2021

Back to top button