ئهمرۆ ئهو وادهيه تهواو دهبێت كه سوپاى عێراق دايناوه بۆ دهرچوونى پهكهكه و تهواو هێزه چهكدارهكان له شنگال
مۆڵەتی سوپای عێراق بۆ یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان ئەمڕۆ کۆتایی دێت، کە داوایان لێکراوە لە شنگال بچنە دەرەوە و ئاسایشی ناوچەکە بدرێتە دەست پۆلیس.
سوپای عێراق داواشیکردووە، ئەنجوومەنی خۆسەر، شنگال چۆڵبکات، بەڵام تاوەکو ئێستا چەند جارێک ئەو داواکارییانە وادەکەی درێژکراوەتەوە و چۆڵنەکراوە.
نەجم جبووری، پارێزگاری موسڵ رايگەیاند “من قسەم لەگەڵ فەرماندەی فرقەی 20 کرد، لە راستیدا من نامەوێت کێشەکە سەربکێشێت بۆ پێکدادانی چەکداری، حکومەتی عێراق هەوڵدەدات رەوشەکە بە داناییەوە چارەسەر بکات. بەبێ ئەوەی بگاتە ئاستی رووبەڕووبوونەوەی چەکداری.”
تاوەکو ئێستا نزیکەی 18٪ی خەڵکی شنگال و دەوروبەری گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان. ئامانجێکی رێککەوتنەکەش رەخساندنی زەمینەیەکی لەبارە بۆئەوەی کوردی ئێزدی ئاوارە بتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، بەڵام هەندێک هێز و خەڵکی شنگال بەو رێککەوتنە رازی نین.
بابەتی دووەمی رێککەوتنەکە پرسی ئەمنییە، پێشمەرگە و سوپای عێراق شنگال و دەوروبەری دەپارێزن، رێکخراوە چەکدارییەکانی دیکە بۆ دەرەوەی سنووری شارۆچکەکە دوور دەخرێنەوە، کە ئێستا لانیکەم حەوت هێزی جیاوازی چەکداری لە شنگال هەن، ئەوانیش بریتین لە:
هێزە جیاوازەکان لە شنگال
1. هێزی پاراستنی ئێزیدخان – سەر بە هەرێمی کوردستانن
2. فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال – سەر بە هەرێمی کوردستانن
3. فرقەکانی 71، 15 و 20ی سوپای عێراق
4. فرقەی 6 پۆلیسی فیدراڵی دۆسیەی ئەمنی قەزاکەیان پێسپێردراوە
5. پۆلیسی خۆجێی لەنێو شار
6. ئاسایشی ئێزیدخان – لە سەنتەری شنگال
7. یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) – لە دەرەوەی شنگال
هێزە جیاوازەکان لە شنگال
– هێزی پاراستنی ئێزیدخان
– فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال
– سوپای عێراق
– پۆلیسی فیدراڵی
– پۆلیسی خۆجێی
– ئاسایشی ئێزیدخان
– یەبەشە
لە 9-10-2020 بەغداو هەولێر لەسەر ئاسایی كردنەوەی رەوشی قەزای شنگال و بەڕێوەبردنی قەزاكە لە رووی كارگێڕی، ئەمنی و خزمەتگوزاری بەشێوەیەكی هاوبەش رێككەوتن.
رێککەوتنەکە بەسەر سێ تەوەری “کارگێڕی، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوە” دابەشبووە، لەگەڵ پاشکۆیەکی 9 خاڵی، کە خشتەی چاودێریی جێبەجێکردنی رێککەوتنی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالی تێدا خراوەتەڕوو.
س : رووداو