سەلمان و كازمی خەریكی چین؟
محەمەد بن سەلمان، شازادەی تاجی سعودیە گەشتێکی بۆ گەڕەکی ئەلتەریف لە دەرعەیە، بە یاوەری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
كازمی لە سەردانێکیدایە بۆ سعودیە و لەو میانەیدا لەگەڵ میری تاجی سعودییە گفتوگۆی کردووە، کە تێیدا جەختی لەسەر زیادبوونی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کردەوە.
کۆبوونەوە لەسەر ئاستی ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدرا، کە 5 رێککەوتن واژۆکرا، لە بوارەکانی دارایی، بازرگانی، ئابووری، رۆشنبیری و راگەیاندن.
س : ئهلحهدهس