په‌رله‌مانتارێك :دانایی و حكیمەتی سەرۆكی حكومەت نەبا نەدەگەیشتینە ئەو رۆژەیەی كەپشكی ھەرێم لەپرۆژەیاسای بودجەی عیراق جێگیركرابا

په‌رله‌مانتارێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسيۆنى زه‌رد باس له‌ رۆلی سەركەوتووانەی مەسروربارزانی لەزامنكردنی ماف وشایشتەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان ده‌كات و ده‌لێ : له‌سه‌ره‌تايى ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەرۆژانی سەرەتای كابینەی نۆیەم خودی مەسروربارزانی سەردانی بەغدای كردونیازپاكی ھەرێمی كوردستانی راگەیاند بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) لەسەر بنەمای دەستوور.
وەیسی سەعیدوەیسی، په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى زه‌رد له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراق و په‌سه‌ندكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان و رۆلى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ و ماوه‌يه‌ تايبه‌ت به‌ ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك)ـى ڕاگه‌ياند : رۆلی سەركەوتووانەی مەسروربارزانی لەزامنكردنی ماف وشایشتەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان ھەروەك چاوەروان دەكرابەچه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق یاساكەپەسندبكرێت ،كەئەمەش ھەنگاوێكی گرنگ وستراتیجیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، لەدەستپێكی دەستبەكاربوونیدا كاری بۆدەكردبۆیەش لەرۆژانی سەرەتای كابینەی نۆیەم خودی مەسروربارزانی سەردانی بەغدای كردونیازپاكی ھەرێمی كوردستانی راگەیاند بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) لەسەر بنەمای دەستوور، .”
وه‌يسى سه‌عيد ڕاشيگه‌ياند :” لەدوایشداچەندین جار شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و تەواوی نیازپاکی ھەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان خستەروو،چونکە حکومەتی ھەرێم ھەولی دەدا بە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی تەواوی کێشەکان چارەسەر بكات بۆ ئەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ بەغدا بكاتەوە، و دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت و ماف و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی پارێزراو بێت، جیا لەوە ئامادەنەبوو سازش لە مافە دەستوورییەکان بکات.”
وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسيۆنى پارتى گوتيشى : “راستەئەم یاسایە دەبێتەدەستپێکی تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان ،وئاوەدانی وئاییندەێكی باشتر،بەجێگیركردنی شایستەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان بەڵێنەكانی مەسروربارزانیمان بەبیرھاتەوەلەكاتی خستنەرووی ستراتیژییەت وھێلەگشتیەكانی كایبنەكەی لەپەرلەمانی كوردستان كەبەلێنی داكاربكات بۆچارەسەركردنی كێشەھەلپەسارداوەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا)،كەھەمووپەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی و تەلەفۆنەکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وسەرۆكی پەرلەمان و لایەنەسیاسیەكان بوونەتە مایەی هێنانە ئارای ئەم مافە دەستوری و داراییانەبۆھەرێمی كوردستان كەبەھیچ جۆرێك قبولی نەكرد ئیرادەی گەلەكەمان بشكێنن،.”
هه‌روه‌ها ده‌شلێت :” یەکێکی تر لە بەهرە ڕەواکانی حکومداری ئەم کابینەیە دەسەڵات پێدانە بە لایەنە بەشداربووەکانی کابینەی نۆیەم ئەگەرچی تێبینی هەیە لەسەر لایەنەکان بەڵام گەورەیی و فراوانی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکی حکومەت بوو کە سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ھەرێمی كوردستانی بۆ بەغداو ئەندامانی وەفدەکە لە پێکهاتەی تەواوی حزبەکانبن ، ئەم جۆرە حکومداری و کۆکردنەوی تەواوی لایەنەکان لەوەفدێکداو نەرمی ولێهاتوویی بەڕێز(مه‌سرور بارزانی ) هەوێنی بەرقرارکردنی مافەکانی گەلی كوردستان بوو .”
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ زياتر گوتى :” لەپەراوێزی ئەم راستیانەی سەرەوەناكرێت بەھیچ جۆرێك رۆلی دیبلۆماسیانەی بەرێز (مەسروربارزانی) سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان فەرامۆش بكرێت كەبەبەردەوامی بەپشوودرێژیەوەلەسەرھێل بووەلەگەل تیمی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆجێگیركردنی بەشی ھەرێمی كوردستان بە جۆرێك رێگەی نەدا سازش لەسەرماف وشایستەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان بكرێت ،چونكەھەمووخەلكی كوردستان چاك ئەوراستیە دەزانێت چۆن خەلكانێك لەناولایەنێكی سیاسی ھەولی رادەستكردنی ھەمووھەرێمی كوردستانیان دەدا ولایان گرنگ نەبوو شتێك بمێنێت بەناوی ھەرێم ،بەرامبەرئەوەی تەنیامووچەبدرێت ،یان خەریك بوون بەناوی لامەركەزییەتی ئیداری سلیمانی رادەست بكەن تەنیالەپێناو ئەوەی مووچەێكی رەزیلی وسەرشۆری وەربگرن،بەلام بەھیچ جۆرێك سەرۆكی حكومەت تەسلیمی ئەوداواكاری فشارانەنەبوو بەھەرشێوەێك بێت مووچەی فەرمابنەرانی دابین كرد تەنانەت ئەم سالیش گەربەلێبرینەوەش بێت ھەموو25رۆژێك موچەدراوەبەپێی داھاتی پێویست ،.”
له‌كۆتايى لێدوانه‌كه‌يدا وه‌يسى سه‌عيد ده‌شلێ :” بۆیەش گەردانایی وحكیمەتی سەرۆكی حكومەت نەبا نەدەگەیشتینە ئەو رۆژەیەی كەپشكی ھەرێم لەپرۆژەیاسای بودجەی عیراق جێگیركرابا، بۆیەش ھەركەس ولایەنێك بیانەوێت بۆخۆدەرخستن وموزایەدەخۆیان بكەنەخاوەنی ئەم دەسكەوتەیە ھەلەدەكەن چونكەبەری خۆربەپێژینگ ناگیرێت.
Back to top button