وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه : دەستکرا بەدابەشکردنی سێ موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكردنى سێ مووچه‌ى ليواكانى پياده‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ڕاگه‌ياند و ده‌لێ : ئه‌مرۆ دەستکرا بەدابەشکردنی سێ موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە>
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له ڕاگه‌يێنراوێكدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕايگه‌ياند: “دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ئەمڕۆ 1 ی نیسان دەستکرا بەدابەشکردنی سێ موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.”
پێشتر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕايگه‌ياندبوو كه به‌هۆى كێشه‌ى تهكنيكيهوه سێ مووچه‌ى ئه‌م ليوايانه دواكه‌وتووه له‌لايه‌ن هاوپه‌يمانى نێودهولهتيهوه ڕه‌وانه نه‌كراوه و له‌ماوه‌يه‌كى نزيك دێته ڕه‌وانه‌كردن، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش بۆ ئه‌م مانگه به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه بڕياردابوو مووچه‌يه‌ك بۆ ئه‌م ليوايانه خه‌رج بكات .