وه‌زيرى ته‌ندروستى : نرخی پشکنینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کەمکرایەوە

د.سامان به‌رزنجى به‌ بڕیاری وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕايگه‌ياند،  نرخی پشکنینی کۆرۆنا بۆ تووشبووان كرايه‌ خۆرایی  و. لە کەرتی حکوميش نرخه‌كه‌ كه‌ پێشتر 60 هه‌زار بوو بۆ 40 هەزار دینار کەمکرایەوە و لە کەرتی تایبەتیش نرخه‌كه‌ كه‌ پێشتر 90 هه‌زار بوو بۆ 50 هەزار دینار کەمکرایەوە. 
له‌ فەرمانێکی وزاريدا کە ئه‌مرۆ 31-03-2021 بڵاوکراوەتەوەتەوە و واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەسەرە، تێیدا هاتووە: “لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتیان و گونجاندن و رەچاوکردنی نرخ لەگەڵ بارودۆخی ئێستای خەرجی پشکنینی کۆرۆنا، بڕیارماندا بە پێداچوونەوە بە نرخی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا” بەم شێوەیەی خوارەوە:
يه‌كه‌م :  بۆ نەخۆشخان و بەرکەوتووان بەخۆڕایی
دووه‌م : لە نۆرینگەکانی راوێژکاری کەرتی گشتی (حکومی) لە دوای دەوام، نرخ لە 60 هەزار دینارەوە بۆ 40 هەزار دینار کەمدەکرێتەوە.
سێيه‌م :  لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت (ئەهلی) کە رێگەپێدراون، نرخی پشکنینی کۆرۆنا لە 90 هەزار دینارەوە بۆ 50 هەزار دینار کەمدەکرێتەوە.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان له‌ فه‌رمانه‌ وزارييه‌كه‌يدا دەڵێت، ئەم بڕیارە لە رۆژی ده‌رچوونيه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ واری جێبەجێکردنەوە.
Back to top button