ئه‌مريكا :تێپەڕاندنی بودجه‌ دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغداد و ئابوورییەکی جێگیرتر بۆ وڵاتەکە

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان به‌جيا پیرۆزبایيان لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان كرد بە بۆنەی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بوجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021، ده‌لێن، بەخۆشحاڵییەوە تێپەڕاندنی ئەم پرۆژەیاسایە دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغداد و ئابوورییەکی جێگیرتر بۆ وڵاتەکە.
لە راگەیێندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هاتووە، “ئێستا عێراق دەتوانێت هەنگاو بنێت بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی ئابووری کە ئەوەش دەبێتەهۆی سەقامگیریی و خۆشگوزەرانیی زیاتر بە پەرۆشەوە بۆ بەردەوامیی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و خەڵکەکەی.”

هاوكات کۆنسوڵخانەی ئەمریکاش لە هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى به‌ڵاوكردۆته‌وه‌ و تێدا هاتووە، بەبۆنەی پەسندکردنی بودجەوە،پیرۆزبایی لە تیمی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکردایەتی دەکرد.”

له‌ په‌يامه‌كه‌ كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا ده‌شلێت، “بەخۆشحاڵییەوە تێپەڕاندنی ئەم پرۆژەیاسایە دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغداد و ئابوورییەکی جێگیرتر بۆ وڵاتەکە.”

ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراق له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر درا و پرۆژه‌ياساكه‌ په‌سه‌ند كرا دواى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى ڕابردوو نه‌توانرا بودجه‌ په‌سه‌ند بكرێت .

Back to top button