شوان زرارى:بە پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم چوارچێوەیەکی یاسایی وەرگردەگرێت
ئهندامێكى پهرلهمانى كوردستان له فراكسيۆنى پارتى دهلێ : بە پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم چوارچێوەیەکی یاسایی وەرگردەگرێت.
شوان كهريم زرارى، ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگهياند :” پەسەند کردنی بودجەی گشتی عێراق لە کاتێکدا کە زۆرێک لە فراکسیۆن و پێکهاتەی سیاسی عێراقی وەک کەرەستەیەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان بەکاردەهێنا، کە هەر ئەمەش گرێکوێرەی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەبوو، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە ئێستادا کە هێشتان هەرێم لەژێر گوشارەکانی قەیرانی دارایی و ماکەکانیەتی.
شوان زرارى ڕاشيگهياند :” تێپەڕاندنی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جێکردنەوەی پشکی کوردستان تێیدا وێڕای تێبینی زۆر، بەڵام دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کورستان و هاوکارێکی باش دەبێت لە وەرچەرخانی دۆخی دارایی بە ئاراستەیەکی باشتر و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین و تێپەڕاندنی دۆخی ناچاری لێبڕینی مووچە.
لەلایەکی دیکە یاسای بودجەی گشتی عێراق چەند گرێکوێرەیەکی دیکەی کردەوە کە لە پرۆژەیاساکانی چەند ساڵی پێشوو وەک کێشەیەکی گەورە لە نێوان هەولێر بەغدا مابوونەوە، بە تایبەت لە پرسی فرۆشتنی نەوت، کە ئێستا وەبەرهێنان و هەناردەکردن و بازاڕی نەوتی هەرێم چوارچێوەیەکی یاسایی وەرگرتوو، ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمی دانی ناوە بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت و گرێبەستەکانی، کە ئەم هەنگاوەش بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز هاوکارێکی باش دەبێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بازاڕی نەوتی هەرێم پڕفرۆشتر دەبێت.
لهبارهى ههوڵهكانى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستانيش بۆ جێگيركردنى پشكى ههرێم له بودجهكه، زرارى گوتى :” پێداگیری حکومەتی هەرێمی کورستان بە تایبەت رۆڵی گەورەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان، هۆکاری بەدەست هاتنی ئەو دەستکەوتانەی سەرەوە بون، کە هەنگاوێکی گەورە بەرەوە کوردستانێکی بەهێزی بردین، جێی خۆیەتی سوپاسی سەرۆکی حکومەت و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا بکەین، کە توانیان بە پشودرێژی و پێشمەرگە ئاسا بجەنگن بۆ بەدەست هێنانی پشکی کورد و دەستکەوتەکانی دیکە لە نێو پڕۆژەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.