ئێران پێشێلی ڕێككەوتنی كردووە

لە پێشێلکردنی زیاتری ڕێکكەوتنە ناوکییەکەدا ، ڕاپۆرتێکی نوێی یوئێن ئاماژەی کرد کە ئێران یۆرانیۆم لە بنکەی ناتانز دەوڵەمەند دەکات لە 696 سەنتریفیوژ ئێر – 2M کە لە چوار گرووپ جێگیر كراوە و لە 174 ئامێری IR – 4 لە یەک گرووپدا جێگیر کراون .
ڕاپۆرتەکەی یو ئێن ئەوەشی خستەڕوو کە:” ئێران دوو سەنتریفیوجی زیادەی لە ناتانز داناوە .”
ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی بە کارخانە ژێر زەوییەکەی ناتانز کردووە و دەڵێت: “ئێران لە 31ی ئازاری 2021دا، دەستی کردووە بە پەمپدانی یۆرانیۆمی سروشتی «یورانیۆم فلوراید» بۆ ناو کۆمەڵەیەکی چوارمی 174 سەنترفیوژی لە کارخانەی دەوڵەمەندکردنی سووتەمەنی.”
س : ئهلحهدهس