مه‌سعود حه‌يده‌ر : تێڕوانینی مەسرور بارزانی سیاسی و دەستووری بوو بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان
مه‌سعود حه‌يده‌ر، ڕاوێژكارى سه‌رۆك بارزانى و په‌رله‌مانتارى كوردى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی گشتى ٢٠٢١ی عێراقى فيدڕاڵ و چه‌سەپاندنی مافە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەكەدا ده‌لێ: شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیكردنی راستەوخۆ و بەردەوامیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، ڕۆڵێكی بنەڕەتی ھەبوو بۆ کردنەوەی گرێیەکانو رێگەنەدان بە ھەندێک بۆ راوکردن لە ئاوی لێڵدا.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ، لە په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی ” تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ھەنگاوێکی ئەرێنیە بۆ رەخساندنی زەمینەی سیاسی و تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بونیادنانی دەوڵەت و سیستەمی فیدراڵی لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشە دەستوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا، هەروەها چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەت و تەوازون و تەوافوق”.
مه‌سعود حه‌يده‌ر هه‌روه‌ها ده‌شلێت :” چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق لە بەغداوە دەست پێدەکات بە بنیاتنانی سیستەمێکی فيدراڵیى راستەقینە.”
وه‌ك مەسعود حەیدەر ده‌شلێ”تێپەڕاندنی یاسای بودجە کارێکی دەستەجەمعی ھاوبەش و بەرپرسانە بوو لەلایەن ھەموو کوتلە سیاسییەكانی عێراق و کوردستانەوە. وەفدی حکوومەتی ھەرێم بە سەرپەرشتی راستەوخۆ و بەردەوامیی سەرۆکی حکوومەت بەرێز مەسرور بارزانی، رۆڵێکی ئەساسی ھەبوو بۆ کردنەوەی گرێکان و رێگەنەدان بە ھەندێک بۆ راوکردن لە ئاوی لێڵدا “.
له كۆتايى نووسينه‌كه‌يدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو كه:” تێڕوانینی به‌رێز مەسرور بارزانی سیاسی و دەستووری بوو بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی مافە دەستوورێكانی.”