نێچیرڤان بارزانی، چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدرالی له‌ عێراق ‌ كلیكی چاره‌سه‌ری کێشەکانەو له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایە

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا، جه‌ختی له‌ پێویستیی به‌رده‌وامییئه‌رکی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق بۆ بنبڕكردنی تیرۆر كرده‌وه‌ و به‌هه‌ندوه‌رگرتنیمه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش وهه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێربه‌غدا و هاوپه‌یمانان و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌ پێویست زانی.

به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا و عێراقی به‌ به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكرد كه‌ چوارچێوه‌یه‌كی باش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌سنیشان ده‌كات و وه‌ك نه‌خشه‌ ڕێگه‌یه‌كیش ده‌بێت بۆ كاری هاوبه‌ش، ده‌رفه‌تێكیگونجاویشه‌‌‌ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و دیالۆگه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری كه‌رتی تایبه‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریگشتیدا.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێجنشه‌ممه‌ 1/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوزای له‌ جەنەرال جۆن تایگەرت، گەورەڕاوێژکاری سه‌ربازیی باڵیۆزخانه‌ی ئەمەریکا لە به‌غدا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا كه‌ به‌ڕێزان کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسانی سه‌ربازیی هه‌ردوولا ئاماده‌یبوون، شاندی میوان پیرۆزباییان له‌ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ كرد و هاوبه‌شیی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانانیاندووپات كرده‌وه‌‌ و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رز نرخاند.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌خواستی برودانی زیاتری‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه‌.

به‌ڕێزیان سوپاسی هاوكارییه‌کانی ئه‌مه‌ریكای له‌ شه‌ڕی دژی داعش بۆ پێشمه‌رگه‌ و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ پرۆسه‌یچاكسازیدا كرد، هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان دا. له‌مباره‌یه‌وه‌ چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدرالی له‌ عێراق به‌ كلیكی چاره‌سه‌ری له‌قه‌ڵه‌م دا كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه.

هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جیهان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خیهاوبه‌ش، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌‌ بوون.

Back to top button