دوای دزینی بڕێک پارە کە بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەبینکرابوو، قائیمقامی هەڵەبجە ناچار بە گەڕاندنەوەی پارەکان کرا

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو لێژنەیەک بۆ لێکۆلینەوە لە چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو پارەیەی بۆ مەراسیمەکان و یادی کیمیا بارانی هەڵەبجە پێکهێندرا، بە پێی زانیاریەکان قائیمقامی هەڵەبجە تەخشان و پەخشانی پارەکانی کردووە بەبێ گەڕانەوە بۆ لێژنەی تایبەتمەند.

دەزگای میدیای خواکوڕک نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی كە رۆژی 17ی كانونی دووەمی ئەمساڵ دەرچووە‌و دەستکەوتووە، بەهۆی خەرجكردنی نایاسایی پارەی تەرخانكراو بۆ یادەكانی نەورۆزو كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە ساڵی 2017دا، سزای “سەرزەنشتكردن” بۆ قایمقامی هەڵەبجە دەرچووە.

هەروەها سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکراشی کرد کە  وەزارەتی ناوخۆ قایمقامی هەڵەبجەی ناچاركردووە، هەموو ئەو پارانە بۆ گەنجینەی حكومەت بگەڕێنێتەوە، كە بەبێ لیژنەی تایبەت خەرجیكردوون.

نوسراوەكە نیشانی دەدات، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەسەر كەیسی خەرجكردنی ئەو پارانە، لیژنەی تایبەتی پێكهێناوە‌و لە ئەنجامی كاری لیژنەكەدا، بڕیاری سزادانی قایمقام دەرچووە.

 

Back to top button