مەلا كرێكار: ئەو لایانانەی كە دژایەتی پارتی دەكەن لەلایان ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن

خواكوڕك

لەمیانی دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵێكی نزیك لە مالیكی ( مەلا كریكار) هێرشەكانی سەر پارتی و دژایەتیەكانی لەهەمبەری ئاشكرا دەكات و هۆكاری دژایەتیەكانیشی بۆ ئێران دەگەرێنێتەوە، دەلێت ئێران پاڵپشتی تەواوی ئەوگروپانە دەكات كە دژایەت پارتی دەكەن”.

مەلا كرێكاری هەروەها دەشلێت، ئێران یارمەتی سەرجەم ئەو لایانانە دەدات كە دەیانەوێت پارتی لە دەسەڵات دوور بخەنەوە، چونكە پارتی هێلی جیاكردنەوەی سنە و سلێمانیە لەوێشەوە بۆ هەولێر و لەهەولێریش بۆ قامشلۆ و حەسەكە و بەرەو گروپە كوردیە چەپە ماركسیەكان سوریا “.

هەر لەدیمانەكەشدا كرێكار دەلێت، ئێران و قاسم سلێمانی دەیانەوێت ئەو هێلە بكێشن، كە لەسنەوە دێت و دەچێتەو هەولێر كە لێیان یاخی بووە، بۆیە ئەوان دەیانەوێت هەولێر و پارتی لەسەر رێگای خۆیان لاببەن،بۆ ئەوەی گروپە چەپەكانی سلێمانی و حشدی شەعبی و گروپە كوردیە چەپەكانی سوریا و توركیا یەكبگرن و خۆشیان مانگی شیعی بكێشن،

Back to top button