دکتۆرە نەمام محمود ئاغای کاکە زیاد به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
پزیشکی نەشتەرگەر و چالاکی ماندوونەناسی کورد ـ سویدی لەم ساڵانه‌ی دواییدا خزمه‌تێكی باشی به منداڵان و کچان و ژنانی ئاوارەی ئێزدی كرد، بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوێنێ کۆچی دوایی کرد.
دکتۆرە نەمام محمود ئاغای کاکە زیاد غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر و چالاکی ماندوونەناسی کورد ـ سویدی کە لەم چەند ساڵەی دواییدا بە شێلگیرییەکی کەم وێنەوە هەموو ژیانی لە پێناو لەشساغی و خۆشبژێتیی منداڵان، کچان و ژنانی ئاوارەی ئێزدی‌دا تەرخان کرد، بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
شایه‌نی باسه دکتۆرە نه‌مام، له هۆزی غه‌فوورییه و خه‌ڵكی كۆیه، كۆچكردوو ژیانی له سوید ده‌گوزه‌راند، ئه‌و كاته‌ی داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانی دا و شنگالی داگیركرد، دکتۆرە نه‌مام، توانی خزمه‌تێكی زۆر باش پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی شه‌نگال بكات له رووی ته‌ندروستیه‌وه.