یەکێک لەو دادوەرانەی دادگای سەدامیان کرد، بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا
محەمەد عەریبی، یەکێک لە دادوەرانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و یەکێک لەو دادوەرانەی دادگای سەدام حسێن، سەرۆکی پێشوی رژێمی بەعسی روخاوی کرد، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، ئەو دادوەرە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دۆخی تەندروستی تەواو تێکچووە، دواتر بەهۆی سەختی نەخۆشییەکەی کە پەتای کۆرۆنا بووە، کۆچی دواییکردووە.
محەمەد عەریبی ساڵی 1969 لەناوچەی کەڕادەی رۆژهەڵاتی بەغدا لەدایکبووە و ساڵی 1992 کۆلێژی یاسای تەواوکردوە، لە ساڵی 199ش پەیمانگای دادوەری تەواوکردوە.
ناوبراو ساڵی 2004 بووەتە ئەندامی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق و ساڵی 2006 سەرپەرشتی پرۆسەی دادگاییکردنی سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسی روخاوی کرد لەسەر دۆسییەکانی ئەنفال، سەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکانی شەعبانیە و کیمیابارانی هەڵەبجە.