دەزگا ئەمنیەكانی كوردستان شكەستیان بە بكوژێك هێنا كە هەوڵی داوە عەلی جوانمرادی بكوژێت

عەلی جوانمرادی رۆژنامەنووس و چاڵاكوانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاشكرای كرد كە كچە رۆژنامەنووسێك هەوڵی داوە بیكوژێت بەڵام دەزگا ئەمنیەكان و مخابەراتیەكانی هەرێمی كوردستان شكەستیان بەهەولەكە هێناوە”.

عەلی جوانمرادی لەبارەی هەوڵی كوشتنەكەی راگەیاندووە” لە سەروبەندی ریفراندۆم دا كچە رۆژنامەنووسێك كورد راسپێردراو بۆ كوشتنی هەوڵی داوە بیكوژێت، بەڵام دەزگا ئەمنیەكان هەولێر شكەستیان بە هەوڵی كوشتنەكەی هێناوە”.

هەر بەگوێرەی زانیارپیەكانی ئەو چاڵاكوانە سیاسیەی رۆژهەڵاتی كوردستان،ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسە کوردەی ویستی ڕۆژنامەنووس علی جوانمردی تیرۆربکات،دادگای هەولێر بەتۆمەتی سیخوڕی وتیرۆر،پێنج ساڵ حوکمی دا.
بكوژە راسپێردراوەكە ناوی سمیرا یەو بەناو سەرنووسەری ڕۆژمان بوو لەشاری سنە.
Back to top button