شەڕ بۆ سەرۆك بكەن

سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ بە بێدەنگی کۆتایی نەهات، بەڵکو بە درامایەکی پڕ لە ژاوەژاو کۆتایی پێنەهێنانی چەند هەفتەیەک بوو كە ئاماژەی بە 6 ی کانونی دووەم دەکرد وەک ڕۆژی خۆپیشاندان.

داواشی لەلایەنگرانی کرد کە بێن بۆ واشنتن و تەحەدای کۆنگرێس و مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆمار بکەن تا ناچاریان بکەن ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی تشرینی دووەم پشتگوێ بخات و سەرۆکایەتی لەدەست خۆی بپارێزێت.

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک و بەپەرۆشەکانی ئەو ھەوڵەیاندا، ڕودی گیولەنی، پارێزەری کەسی سەرۆک کۆمار، رایگەیان، کە دەبێت جیاوازی هەڵبژاردن لە “مەیدانی شەڕ” چارەسەر بکرێت.

پەیامی کوڕی گەورە دۆناڵد ترامپ بۆ ئەندامانی حیزبەکەی کە “شەڕ” بۆ سەرۆکەکەیان ناکەن، ئەوە بوو: “ئیتر ئەمە پارتی کۆماریی ئەوان نییە، بەڵکو پارتی کۆماریی دۆناڵد ترامپە”.

Back to top button