سهرۆك بارزانى بۆ خانەوادە و كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعرێبی : خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
سهرۆك بارزانى پهيامێكى سهرهخۆشى بۆ كۆچی دوایی دادوەر محەمەد ئەلعرێبی ڕايگهياندوو له بهشێكى پهيامهكه هاتووه : بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دادوەر (محەمەد ئەلعرێبی)ـمان پێگەییشت كە یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستاندا هەبووە.
دهقى پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دادوەر محەمەد ئەلعرێبی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دادوەر (محەمەد ئەلعرێبی)ـمان پێگەییشت كە یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستاندا هەبووە.
سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعرێبی و دادوەرە بەڕێزەكان و ناوەندەكانی دادوەریی و گەلانی عێراق دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٣ـی نیسانی ٢٠٢١