سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی د.نەمام غەفووری: سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی كاكە زیادی كۆیە و كەسوكار و ئاشنایان و هەموو هەڤاڵ و هاوكارانی دكتۆرە نەمام دەكەم.

سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووری پەیامێكی سەرەخۆشیی ڕاگه‌ياندوو له‌به‌شێكى په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى يش هاتووه‌ : دكتۆرە نەمام غەفوورى لە كاری خێرخوازی و مرۆیی و بەهاناوەچوونی ئاوارە و خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و ماندووبوونی زۆری بینیوە.

 

ده‌قى پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووری:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بەڕێزان خانەوادەی كاكە زیادی كۆیە
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووریمان پێگەییشت كە لە كاری خێرخوازی و مرۆیی و بەهاناوەچوونی ئاوارە و خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و ماندووبوونی زۆری بینیوە.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئاشنایان و هەموو هەڤاڵ و هاوكارانی دكتۆرە نەمام دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
3ـی نیسانی 2021
Back to top button