دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق جارێکى دیکە دەست بە کارەکانى دەکاتەوە
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە 18ـى ئاداری 2021دا پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقی پەسندکرد، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى نه‌بوونى رێژه‌ى ياسايى په‌رله‌مانتاران كه نه‌توانرا پرۆژه‌ياساى نوێ ى تايبه‌ت به داگاكه په‌سه‌ندبكرێت به‌هۆى ناڕه‌زايى زۆربه‌ى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ياسايه به‌تايبه‌تيش كورد، له ئێستادا دواى په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى ياساكه و دياريكردنى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى دادگاى باڵاى فيدڕاڵيى عێراق، دادگەکە جارێکى دیکە دەست بە کارەکانى دەکاتەوە و دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگەی تاوانەکانی دهۆک، يه‌كێك ده‌بێت له ئەندامی فەرمی داگاكه ،
ناوی سەرۆک، جێگری سەرۆک و ئەندامانی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقى دواى ده‌ستنيشانكردنيان به‌مشێوه‌يه‌ى خواره دياركراوه كه بڕياره ده‌ست به‌كاربن و چه‌ندان پرسى گرنگ كه به‌هۆى په‌ككه‌وتنى دادگاكه‌وه له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2019 وه به‌هۆى گيان له‌ده‌ستدانى دوو له ئه‌ندامانى نه‌يده‌توانى بڕيار له باره‌ى يه‌كلايكردنه‌وه‌ى پرسه‌ياسا و ده‌ستوورييه‌كان بدات و به هه‌ڵاوسايى ماوه‌ته‌وه له‌وانه‌ش پرسى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و چه‌ندان پرسى تر:
لە راگەیێندراوى دادگاى باڵاى فيدڕاڵى عێراق دا هاتووە، ناوه‌كان و پۆستى دادوه‌ره‌كان به‌م شێوه‌يه ده‌بن یەکەم: دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی بۆ پۆستی سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵی.
دووەم: دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆکی دادگەی تاوانی ئەنبار، جێگری سەرۆکی دادگە.
سێیەم: دادوەر غالب عامر، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی واست، ئەندامی فەرمی.
چوارەم: دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەجەف، ئەندامی فەرمی.
پێنجەم: دادوەر ئەیوب عەباس، ئەندامی دادگەی پێداچوونەوە، ئەندامی فەرمی.
شەشەم: دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری کە دەبێتە ئەندامی فەرمی.
حەوتەم: دادوەر خەلەف ئەحمەد، ئەندامی دەستەی تێهەڵچوونەوە لە دادگەی تێهەڵچوونەوەی سەلاحەدین، ئەندامی فەرمی.
هەشتەم: دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگەی تاوانەکانی دهۆک، ئەندامی فەرمی.
نۆیەم: دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی فەرمی.
وەک لە راگەیێندراوه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فيدڕاڵى عێراق زياتر هاتووە، ئەندامە یەدەگەکانی دادگەکەش به‌مشێوه‌ى خواره‌وه ده‌بن:
دەیەم: دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەسرە، ئەندامی یەدەگ.
یازدەیەم: دادوەر خالد تەها، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرخ، ئەندامی یەدەگ.
دوانزەیەم: دادوەر مونز ئیبراهیم، ئەندامی دادگەی پێداچوونەوە، ئەندامی یەدەگ.
سێزدەیەم: دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆکی دادگەی نێوجەوانانی دهۆک، ئەندامی یەدەگ.