نووسينگهى د.بهشير حهداد :ئەو ھەواڵە چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە د.بهشير حهداد ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە
نووسینگەی د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكردنەوەیەك بهڵاودهكاتهوه و تێدا رەتیدەكاتەوە، كە د.بەشیر حەداد باسی ئهوهى كردبێت ياخود ھیچ لێدوانێكی لەوشێوەیەی نەداوە كه عێراق لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت”.
لە روونكردنەوەيهكدا نووسینگەی د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كه ئهمرۆ شهممه بهڵاويكردۆتهوه و وێنهيهكى دراوه به (دهزگاى ميديايى خواكوڕك ) و تێدا ھاتووە: “لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێکی دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان شێواندووە کە گوایە جەنابیان راگەیاندووە”عێراق لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت.”
له روونكردنهوهى نووسینگەی د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زياتر هاتووه : “ئێمە لێرەوە بەھەموو شێوەیەک ئەو ھەواڵە چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە و پێمان وایە ئەوانە کە لەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە کار دەکەن، ھیچ شتێک لە کاری رۆژنامەنووسی نازانن و تەنیا فەرمانبەرێکن و کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێ نرخ کردنی ھەوڵی نوێنەرانی کوردە لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە”.