سلێمانى : ده‌ستدرێژى ده‌كرێته سه‌ر ماڵى رۆژنامه‌نووسێك،سێ‌جار ئاسايشى شاره‌كه‌ى لێ ئاگاداركردۆته‌وه به‌ڵام دهستدرێژييهكه به‌رده‌وامه
له‌نێو يه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى له‌ماوه‌ى مانگێكدا چه‌ندجارێك ده‌ستدرێژى ده‌كرێته سه‌ر ماڵى رۆژنامه‌نووسێك ، وه‌كو خۆى ده‌لێ : سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سێ جار ئاسایشی شاره‌كه‌ى ئاگاداركردوەتەوە و لەدوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و دانانی كامێرای چاودێری، بەهەمان شێوە دەستدرێژی بۆ سەر ماڵەكەی بەردەوامە و لەئێستادا ژن و منداڵەكانی توشی ترس و دڵەڕاوكێ بوون.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان لە راگەیاندراوێكدا كه،ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌ڵاويكردۆته‌وه رايگه‌ياندووه : ئەمرۆ لە ئۆفیسی سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمان كرد لە بێژەرو هەواڵسازی رادیۆی نەوا (محه‌مه‌د فاتیح حامید) ، كە بەمەبەستی ئاگاداركردنی سەنتەر لەو دەستدرێژییەی دەكرێتە سەر ماڵیان سەردانی كردین .
سه‌نته‌رى ميترۆ لهراگهيێنراوهكهى ده‌شلێ :” محه‌مه‌د فاتیح پێی راگەیاندین لەماوەی مانگێكدا چەند جارێك كۆمەڵێك هەرزەكار شەوانە هێرش دەكەنە سەر ماڵەكەی كە دەكەوێتە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی و بە پێ لەقە دەكێشن بەدەرگای ماڵەكەیدا و دەرگای ماڵەكەیان شكاندوە و هەڕشەشیان لێكردوە ووتی ” چەند جارێك بە رەسمی و نارەسمی ئاگاداری لایەنی ئەمنی ناوچەكەم كردووە” جەختیكردەوە ” پێیان راگەیاندوم كە ئەو دەستدرێژییانە پەیوەندی بە كارەكەمەوە هەیە”.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە سه‌نته‌رى ميترۆ ده‌لێ ، بە پێی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ میترۆی هێناوە كۆمەڵێك هەرزەكار شەوانە هێرش دەكەنە سەر ماڵەكەی كە دەكەوێتە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی و بە پێ لەقە دەكێشن بەدەرگای ماڵەكەیدا و دەرگای ماڵەكەیان شكاندوە و هەڕهشەشیان لێكردووە.
بە پێیی قسەكانی ئەو رۆژنامەنوسە ماوەی مانگێك زیاترە ئەم دەستدرێژیە بۆ سەر ماڵەكەی بەردەوامە و سێ جار ئاسایشی ئاگاداركردوەتەوە و لەدوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و دانانی كامێرای چاودێری، بەهەمان شێوە دەستدرێژی بۆ سەر ماڵەكەی بەردەوامە و لەئێستادا ژن و منداڵەكانی توشی ترس و دڵەڕاوكێ بوون.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان داوا لە دامەزراوەی ئەمنی شاری سلێمانی دەكات لێكۆڵینەوەی جدی و بەپەلە بكه‌ن لە رووداوی هێرشی بەردەوام بۆ سەر ماڵی رۆژنامەنوس (محه‌مه‌د فاتیح حامید) و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكه‌ن.