هاووڵاتيانى دووه‌م گه‌وره‌ترين پارێزگاى عێراق داواى به هه‌رێمكردنى شاره‌كه‌يان ده‌كه‌ن

هاوڵاتيانى پارێزگاى نه‌ينه‌وا له‌رێگاى كۆكردنه‌وه‌ى زياتر له 61 هه‌زار ئيمزا داواى به هه‌رێمكردنى پارێزگاكه‌يان ده‌كه‌ن وه‌كو هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ .
به‌پێ ى مادده‌ى 13 ى هه‌مواركراوى ساڵى 2003 ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ر پارێزگايه‌ك بۆى هه‌يه داواى به هه‌رێمكردنى پارێزگاكه‌ى خۆى بكات له‌رێگاى دوو بژارده يان ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێ ى ئه‌ندامانى پارێزگاكه‌ى هه‌بێت ياخود زياتر له 41 هه‌زار هاوڵاتى شاره‌كه به ئيمزا ئه‌و داوايه پێشكه‌ش بكه‌ن.
ليژنه‌ى به‌هه‌رێمكردنى پارێزگاى نه‌ينه‌وا له‌به‌ر ڕاوه‌ستانى كاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له‌رێگه‌ى ليژنه‌كانيانه‌وه ده‌ستيان به كۆكردنه‌وه‌ى ئيمزا كردووه بۆ به هه‌رێمكردنى پارێزگاكه‌يان و تاوه‌كو ئێستاش 61 هه‌زار ئيمزايان كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
زياتر له 61 هه‌زار ئيمزا بۆ به‌هه‌رێمكردنى پارێزگاى نه‌ينه‌وا له رێگه‌ى ليژنه‌ى به‌هه‌رێمكردنى پارێزگاكه كۆكراوه‌ته‌وه
يه‌كێك له ئه‌ندامانى ليژنه‌كه به كوردستان تيقى ڕاگه‌ياندووه و ده‌لێ :” باش‌ترين چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ڕه‌وشه‌ى مووسڵ ئه‌وه‌يه رێگه چاره‌ى ده‌ستوورييه كه نه‌ينه‌وا بكرێته هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ، ئێمه‌ش به‌پێ ى ياساى ژماره 13 ى هه‌مواركراوى ساڵى 2003 ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى كارده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى مووسڵ بكه‌ينه هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ.”
ده‌شلێت :” پايته‌خته‌كه‌ى هه‌رێمى مووسڵ ده‌بێته مووسڵى حه‌دبا.”
هاووڵاتيانى پارێزگاى نه‌ينه‌وا ده‌لێن ده‌مانه‌وێت له‌و ڕه‌وشه‌خراپه‌ى كه هه‌يه له‌شاره‌كه و گه‌نده‌ڵى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و بێ كارى رزگارببين
شايه‌نى باسه پارێزگاى نه‌ينه‌وا له‌دواى به‌غداى پايته‌ختى عێراق به دووه‌م گه‌وره‌ترين پارێزگاى عێراق داده‌نرێت له 8 قه‌زاو 28 ناحييه پێكدێت و ژماره‌ى دانيشتووانه‌كه‌شى زياتر له 3 مليۆن كه‌سه.