پاريس: پێویستە ئێران عاقڵانە ڕەفتار بكات

هاوکات لەگەڵ ئەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕۆژی شەممە کە قبووڵی ناکات تا بەرەبەرە سزاکانی ئەمەریکا هەڵنەگیرێت بۆ پابەندبوون بە بەندەکانی ڕێكەوتنی ئەتۆمی ، پاریس تارانی لە بەردەوامی ئەم قسانە ئاگادار کردەوە .

ژان ئیڤ لو دریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، محەمەد جەواد زەریف، هاوتا ئێرانییەکەی خۆی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاگادار کردەوە، کە پێشێلکارییەکانی ئێران بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو گفتوگۆیانەی کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ڤییەنا ئەنجام بدرێن .

ھاوكات لودريان  ڕایگەیاند:” كە پێویستە ئێران عاقڵانە ڕەفتار بكات.

 

سه‌رچاوه‌ : ئه‌لحه‌ده‌س alhadath.net

Back to top button