سه‌رۆك بارزانى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قيامه‌ بۆ خوشك و برايانى مه‌سيحى : جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

سه‌رۆك بارزانى، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قيامه‌ى حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) په‌يامێكى پيرۆزبايى به‌ڵاو كرده‌وه‌ و تێدا هاتووه‌: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)،گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم،هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، نەمانی یەكجارەكیی هزری تیرۆر و توندڕۆیی.

ده‌قى پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)،گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، نەمانی یەكجارەكیی هزری تیرۆر و توندڕۆیی. هەروەها كۆتایی بە نەهامەتییەكانی خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر لە عێراق و ناوچەكەدا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.
جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم
مەسعود بارزانی
٣ـی نیسانی ٢٠٢١
Back to top button