“ره‌مزی شه‌عبان” ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆچی دوایی کرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/04/به‌په‌له.jpg)
ره‌مزی شه‌عبان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ره‌مزی شه‌عبان، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتی، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایررۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره كۆچی دوایی كرد.
رەمزی شەعبان لە چلەکانی سەدەی رابردوو لە قەزای ئامێدی لەدایکبووە و خوێندنی لە ئەڵمانیا تەواوکردووە و باوکی لە شۆڕشی ئەیلوودا پێشمەرگە بووە. دوای تەواوکردنی خوێندن لە سەرەتا هەشتاکاندا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و پەیوەندیی دەکات بە بەرەی کوردستانییەوە. هەر لەو ساڵانەشدا دەبێتە بەرپرسی لقی یەکی پارتی.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە 04-04-2021 تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.