ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین: ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمانی وه‌كو كوردی هه‌یه
خواكوڕك
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر جێگای بایه‌خ بووه و به گرنگیه‌وه باس له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و رۆڵی پێشمه‌رگه كردووه و بۆ ئێمه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه هاوپه‌یمانی وه‌كو كوردمان هه‌یه له ناوچه‌كه.
ئۆرسۆلا ڤۆندەر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا له‌په‌راوێزی كۆنگره‌ی میونشن به رۆژنامه‌نوسانی رایگه‌یاند، ئه‌وانه به‌گرنیگیه‌وه له رۆڵی كورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ڕوانن و جیگه‌ی باوه‌ڕی هه‌موو جیهانن و ده‌شڵێت، له داهاتوودا رۆڵێكی كاریگه‌رتر به پێشمه‌رگه ده‌ده‌ین.
په‌نجا وسێیه‌مین کۆنگرە ئاسایشی میونشن له 17ـی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكرد و بۆماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یاری شاندێك به‌شداره و رۆژی 18/2/2017 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایه‌به‌تی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا.
له‌هه‌مان رۆژ بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له جێگری سەرۆكی ئەمریكا و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سێناتی ئه‌مریكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق و ئەنجلینا ئاڵفانۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و مانفرێد ڤیبەر سەرۆكی گرووپی محافزەكاری نێو پارلەمانی ئەوروپا و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.