مه‌سرور بارزانى،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : کۆچی دوایی کاک ڕەمزی شەعبان ، لە ناخەوە خەمباری کردم.

ده‌قى پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان:

کۆچی دوایی کاک ڕەمزی شەعبان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی بەڕێوەبردن و دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ناخەوە خەمباری کردم.

کاک ڕەمزی کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەرەوەر بوو، لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەكانی لە ناو پارتیدا ، نموونەی ڕاستگۆیی و نیشتمانپەروەری بوو. بنەماڵەکەشی ڕۆڵێکی دیاریان لە شۆڕشەکانی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبوو.

پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و ئەندامان ولایەنگرانی پارتی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم .خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button