شۆك: كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ تۆماركردنی خراپترین ریكۆردی كاروانی وه‌رزشی خۆی نزیكه‌

دوای یه‌كسانبوونی یۆڤێنتۆس له‌ دێربی تۆرین، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ تۆماركردنی ریكۆردێكی ره‌ش نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز وای به‌سه‌ر نه‌هاتووه‌.

یۆڤێنتۆس دوای یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ تۆرینۆ به‌ ئه‌نجامی 2-2 دابه‌زییه‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیی سێریا ئه‌ی، خاوه‌نی 56 خاڵه‌ و به‌ جیاوازیی گۆڵ له‌پێشه‌وه‌ی ناپۆلی پێنجه‌م دێت كه‌ هه‌ردووكیان یارییه‌كی دواخراویان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ماوه‌.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی هه‌رگیز له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خول كه‌متری به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ی یاریی له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌م وه‌رزه‌ نزیكه‌ بۆیه‌كه‌مجار له‌ پله‌ی سێیه‌م خوارتر به‌ده‌ست بهێنێت، ته‌نانه‌ت یۆڤی مه‌ترسی نه‌گه‌یشتنی به‌ چامپیۆنزلیگیشی له‌سه‌ره‌.

Back to top button