حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر “شکستهێنانی کودەتا” لەئوردن راگەیاند
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، پشتیوانی لە شا عه‌بدوڵای دوه‌م پادشای ئوردن و ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته دەکەن و عەممان هه‌ر رێكارێك بگرێته‌به‌ر بۆ هێشتنه‌وه‌ی شكۆ و سه‌روه‌ری پشتیوانی ده‌بن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی “شکستهێنانی کودەتا” لەئوردن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەغدا پشتیوانی شانشینی ئوردن دەکات به سه‌رۆكایه‌تی شا عه‌بدوڵای دوه‌م پادشای ئوردن له هه‌ر هه‌نگاوێكدا بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته بیگرێته‌به‌ر.
ئەوەش هاتوە، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە، بەغدا پشتیوانی هه‌ر رێكارێكە کە بگیرێته‌به‌ر بۆ هێشتنه‌وه‌ی شكۆ و سه‌روه‌ری ئوردن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی لەوەشکردوە، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه، ئاسایش و سه‌قامگیری شانشینی ئوردن، ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقه.
شەوی رابردوش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، مەلیک عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن هاوبەشێکی سەرەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و واشنتن پشتیوانی تەواوی دەکات.