سه‌رۆك بارزانی: رۆژنامه‌ی خه‌بات هەمیشە میبنه‌رێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە
سه‌رۆك بارزانی به بۆنەی شه‌ست و دووه‌مین ساڵیادی به‌ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌بات په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: رۆژنامه‌ی (خه‌بات) هەمیشە میبنه‌رێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە و ئێستایش ئه‌م رۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییەكاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری رۆژنامه‌نووسییە.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی یه:
بەناوی خوای مەزن و میهرەبان
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی رۆژنامەی خەبات
سڵاو و رێز…
به بۆنەی یادی 62ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی(خه‌بات)، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستاندا، هەمیشە رۆژنامه‌ی(خه‌بات) میبنه‌رێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە. ئێستایش ئه‌م رۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییەكاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هەیە
و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری رۆژنامه‌نووسییە. رۆژنامه‌ی(خه‌بات) له ریزی پێشه‌وه‌دایه و هه‌میشه راستگۆیانه كاری له‌سه‌ر پێشخستنی ئاستی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و رۆشنبیری‌دا كردووه.
وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی و سوپاسمان بۆ یه‌ك به یەكی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ئه‌م رۆژنامه‌یه، هیوای سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
4ـی نیسانی ـی 2021