دواى سعودیە مستەفا کازمی سەردانى ئیمارات دەکات
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و ئیمارات به‌ڕێكه‌وت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی به یاوه‌ری شاندێكی باڵا عێراقی جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ئیمارات به‌ڕێكه‌وتووه.
بەپێى راگەیەنراوى نوسینگەکەى، سەردانەکەى کازمى بۆ ئیمارات بە ئامانجى پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو وڵاتە لە زۆربەى بوارەکاندا.
سەردانەکەى مستەفا کازمى بۆ ئیماراتى عەرەبى یەکگرتو دواى ئەوە دێت کە رۆژى (31) ئازارى رابردوو بەسەردانێک کە ماوەى یەک رۆژى خایاند گەیشتە سعودیە و لەگەڵ بەرپرسانى باڵااى ئەو وڵاتە کۆبوەوە.