مه‌سرور بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بۆ شای شانشینی هاشمیی ئوردن دەنێرێت.

لەو پەیامەیدا، کە نووسینگەکەی بڵاوی کردووەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن، رادەگەیەنێت.

دەقی پەیامەکەی نووسینگەی مەسرور بارزانی:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ شا عەبدوڵڵا شای ئوردن ،  پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شانشینی ئوردن و  بڕیار و هەوڵەکانی شا عەبدوڵڵا ڕاگەیاند لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی و ئاشتی و ئارامیی لەو وڵاتەدا .

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/4/4

Back to top button