وردەكاری لەسەر دۆخی ئوردن
حکومەتی ئوردن ڕۆژی یەکشەممە بەیاننامەیەکی وردی سەبارەت بە و دەستگیرکردنانەی ڕۆژی شەممەی ئەو وڵاتە دژی کەسایەتییە ئوردونییەکان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە بارودۆخی شەقامی ئوردون ئارامە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بەردەوامە .
وەزیری زانیاری ئوردن، ڕایگەیاند:” حکومەت لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەیاننامەیەکی ورد لەبارەی ئەو دەستگیرکردنانەوە دەردەکات ،
هاوکات سوپای ئوردن يش دەستگیرکردنی شازادە حەمزە بن ئەلحوسێنی ڕەتکردەوەو تەئکیدیشیکردەوە کە داوای لێکردووە جموجۆڵی کاربەدەستان ڕابوەستێت بۆ بەئامانجگرتنی سەقامگیریی ئوردن ، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش بەشەفافی ئاشکرا دەبێت .
سەرۆکی پەرلەمان لە میانەی دانیشتنی ئەنجومەنی نیشتمانی ڕۆژی یەکشەممە گوتی : ئێمە جەخت لە پشتیوانی خۆمان بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم لە پاراستنی سەقامگیری ئوردن دا دەکەین . ئوردون هێڵی سوورە.”
س : ئهلحهدهس