فراكسيۆنى پارتى: له‌سنوورى سلێمانى زياتر له حه‌فتا جار ته‌قه له باره‌گاكانى پارتى كراوه
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانى پارتى له سنوورى سلێمانى سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانيان كردووه، گوته‌بێژى فراكسيۆنى زه‌رديش له په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات: له‌سنوورى سلێمانى زياتر له حه‌فتا جار ته‌قه له باره‌گاكانى پارتى كراوه.
پێشەوا هەورامانی، گوته‌بێژى فراكسيۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان ڕايگه‌ياند :” ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه شاندێكى فراكسيۆنى پارتى سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانيمان كردوو، لەگەڵ بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەبارەی تەقەکردن لەبارەگاکانی پارتی لەسلێمانی كؤبووينه‌وه.”
گوته‌بێژى فراكسيۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان گوتيشى:” نیگەرانی خۆمان گەیاندە بەڕێز پارێزگار،وردەکاری تەقەکردنەکان دەبەینەوە لێژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کە تائێستا زیاتر لە حەفتا جار تەقە کراوەو، تەنها ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتى 26 جار تەقەی لێکراوە.
پێشه‌وا هه‌ورامانى ده‌شلێت :” خەڵک دەستگیرکراون لەلایەن ئاسایشی ئەنجوومەن کە ناسنامەی حزبییان پێبووەو کە دراونەتە دەست دامودەزگا ئەمنییەکان دواترە ئازاد کراون.”
هه‌ورامانى زياتر گوتى:” پارێزگاری سلێمانی نیگەرانی خۆی لەم دیاردەیە ڕاگەیاند و بەڵێنیدا بەدواداچوونی خێرا بکات چونکە بۆ ئەوان و بۆ پارێزگاکەش ئەم حاڵەتە مایەی دڵخۆشی نییە.”