بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان روونکردنەوەیەك بهڵاودهكاتهوه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى حكومهتى ههرێمى كوردستان روونکردنەوەیەك لهبارهى نوێژی جەژنی قیامە كە دوێنێ شەو بەروارى ٣ ی مانگی چوار بەرێوەچوو بهڵاودهكاتهوه و دهلێت :”ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قیامە بەبێ بەشداری كردنى ھاوڵاتيانى كريستيان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆن لاین بووە، دهشلێ : بۆ زانياريتان سەرجەم كەنيسەكان داخراون جگە لە كەنيسەيەك نەبێت كە تەنھا نوێژی جەژن تێدا ئەنجامدراوە و پابەندی گشت بریارەكانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەي کۆرۆنا دەبین و ڕێگەش نادەین هیچ کەنيسەيەك سەرپێچی بکات .
دهقى روونكردنهوهكهى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان :”
ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان
لە سۆنگەى پابەندبوونمان بەبریارەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربونەوى ڤايرۆسى کۆرۆنا لە ھەرێمى كوردستان، جەخت لەپاراستنی ئاشتی پێکەوەژیانی ئایینی و تەبایی لە نێوان گشت ئايينەكانى کوردستان دەکەینەوە، بەرێزان، سەبارەت بە نوێژی جەژنی قیامە كە دوێنێ شەو بەروارى ٣ ی مانگی چوار بەرێوەچوو، ئەم رونكردنەوەى خوارەوە دەخەینە روو.
” ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قیامە بەبێ بەشداری كردنى ھاوڵاتيانى كريستيان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆن لاین بووە، بۆ زانياريتان سەرجەم كەنيسەكان داخراون جگە لە كەنيسەيەك نەبێت كە تەنھا نوێژی جەژن تێدا ئەنجامدراوە.
” لەم روانگەيەشەوە داوای لێ بوردن لە موسوڵمانانى کوردستان و سەرجەم ئايينزاكان دەکەین کەئەگەر ئەم كردارە بو بێتە ھۆی بریندار کردنی ھەستیان.
” لێرەوە جەخت دەکەینەوە كە پابەندی گشت بریارەكانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەي کۆرۆنا دەبین و ڕێگەش نادەین هیچ کەنيسەيەك سەرپێچی بکات تا ئەو کاتەی بەفەرمی سەرجەم شوێنە ئایینەکان دەکرێنەوە. وەبەدواداچونى كارگيرى خۆشمان دەكەين لە بوونى ھەر كارێك كە پێچەوانەی بريارو رێنمايەكانى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوى ڤايرۆسى كۆرۆنا بێت .
خوای گەورەو میھرەبان وڵاتەکەمان و کوردستانی شیرینمان و سەرجەم پێکھاتەکانی بپارێزێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان
لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى