سهرۆكى ههرێمى كوردستان : لەدەستدانی ڕەمزی شەعبان، زیانێکی گەورەیە بۆ پارتی و بۆ هەموو تێکۆشەران
نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکى ههرێمى كوردستان، بۆ كۆچی دواییی ڕهمزی شەعبان پهيامێكى بهڵاو كردهوه و تێدا هاتووه : هەواڵی كۆچی دواییی پێشمەرگە و تێکۆشەر و سیاسەتكاری ماندوونەناس و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان خوالێخۆشبوو ڕەمزی شەعبان خەمبار و دڵتەنگی كردین، لەدەستدانی، زیانێکی گەورەیە بۆ پارتی و بۆ هەموو تێکۆشەران، بۆ خۆشم لەدەستچوونی برایەکی گەورە و مامۆستایەکی بە ئەزموون بوو.
دهقى پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكى ههرێمى كوردستان بۆ كۆچی دواییی ڕهمزی شەعبان :
هەواڵی كۆچی دواییی پێشمەرگە و تێکۆشەر و سیاسەتكاری ماندوونەناس و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان خوالێخۆشبوو ڕەمزی شەعبان خەمبار و دڵتەنگی كردین. سەرەخۆشی لە خانهوادهى بەڕێزيان و لە جەنابی سەرۆک و له خۆمان و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم کادير و هەڤاڵان و جەماوەری پارتی دیموکراتی كوردستان دەكەم، هاوبهشى خەمی هەمووانم.
كاكه ڕەمزی شەعبان لەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە سەرڕاست و نیشتمانپەروەرانە بوو کە بێ دابڕان و ماندووبوون، هەموو تەمەنی خۆی بۆ دۆزی ڕهواى گەلەکەی و ئامانجهكانى تهرخان کرد. بەوپەڕی ئەمانەت و دڵسۆزييهوه ئەرکهكانى بەجێ دەگەیاند و هەرگیز کەمتەرخەمی و دوودڵی و ساردبوونەوەی لێ نەبینرا.
نەوەی ئەو تێکۆشەرە پێشەنگانەی پارتی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بوو کە لە ڕۆژگار و قۆناغە سەختەکانی شۆڕش و بهرهنگاريدا، بێ ترس و سڵەمینەوە بەگژ دژواری و ئاستەنگەکاندا چوونەوە و بە هەڵوێست و ورەی بەرز و خۆڕاگرییان، ڕێگای خەباتیان بۆ نەوەکانی داهاتوو ڕۆشن کردەوە. لەدەستدانی، زیانێکی گەورەیە بۆ پارتی و بۆ هەموو تێکۆشەران، بۆ خۆشم لەدەستچوونی برایەکی گەورە و مامۆستایەکی بە ئەزموون بوو.
یاد و ناو و ڕۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو ڕهمزى شهعبان بۆ هەمیشە به زیندوويى دەمێنێتهوه. خوای مهزن گيانى شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و بنەماڵە و هەڤاڵانی و بە هەموومان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2021/4/4