سۆران : پێنج گەنج لەسەر دزینی چوار تۆپ وایەر دەستگیردەکرێن
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دهلێت، پێنج گەنجمان دەستگیرکردووە كه چوار تۆپ وایەری کەپسيان دزیووه.
له راگهيێنراوێكدا راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران كه وێنهيهكى دهست ( دهزگاى ميديايى خواكوڕك) كهوتووه رايگهياند، دوای ئەوەی لەڕێكەوتی ٢٠٢١/٤/١ هاولاتیەك بەناوی ( ئ ع ك ) سكالای خۆی تۆمار كرد و ئاگاداری كردینەوە لەڕێگەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران كەوا بڕی چوار تۆپ وایەری كەپسی لێ دزراوە لەناو خانوی خۆی لە باپشتیان – سۆران كەهێشتا تەواو نەكراوە، بۆیە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دەست بەجێ بەڕێز دادوەریان لەم كەیسە ئاگادار كردەوە لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر دەستیان كرد بەلێكۆلێنەوەو كۆكردنەوەی زانیاری .”
پۆليسى سۆران دهشلێت :” توانرا هەمان ڕۆژ تۆمەتباران بناسرێن و دەسگیر بكرێن دوای وەرگرتنی گوفتاریان دانیان نا بەتاوانەكەیان و بەووتەی خۆیان چەندین تاوانی تریان ئەنجام داوە لەشوێن و كاتی چیاواز .”
پۆلیسی سۆران دەڵێت، تۆمەتبارەکان پێنج کەسن، خەڵکی سۆرانن و لەسەر فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان بەند کراون.