دوو په‌رله‌مانتارى گۆڕان : باشماخ لە رابردوو و ئێستاشدا ناوەندێکی گەورەی قاچاخچێتیە له‌به‌رده‌م دادگا به‌به‌ڵگه‌وه ده‌يسه‌لمێنين
دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراى ده‌كه‌ن، دەچینە بەردەم دادگا و، ئەوەی گوتومانە لەسەر قاچاخچێتی له باشماخ بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین.
دواى ئاشكراكردنى ژماره‌يه‌ك دۆسيه‌ى قاچاخچيه‌تى له‌سه‌ر مه‌رزى باشماخ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له فراكسیۆنی گۆڕان سكاڵايان له‌دژ تۆمارده‌كرێت بۆيه، له په‌یجی خۆيان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌و باره‌يه‌وه به‌ڵاوكراوه‌يه‌كيان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌و رايانگه‌ياندووه: ” بەفەرمی ئاگادارکردنەوەی دادگامان پێگەیشت، بۆ دادگاییکردنمان بەپێی ماددەی 433لە یاسای سزادانی عێراقی. واژۆمان کرد و بەویستی خۆمان دەچینە بەردەم دادگا، ئەوەی گوتومانە لەسەر قاچاخچێتی بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین”.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌شلێن، باشماخ لە رابردوو و ئێستاشدا ناوەندێکی گەورەی قاچاخچێتیە.
زياتر ده‌ڵێن: “لە بازاڕی جگەرە ئۆفیستان داناوە و 96٪ جگەرەی کوردستان بە قاچاخ دێت”.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاشكرایان كردووه، لە گه‌ڕه‌كی عەقاری شاری سلێمانی ئۆفیسی قاچاخچێتی دانراوه و ھەزاران ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل له‌و رێگه‌یه‌وه داخلکراون، بۆ ھەر ئۆتۆمبێلێکیش 6 ھەزار و 500 دۆلارتان وەرگرتوە، هه‌روه‌ها بۆ بارھەڵگرێک ھێلکە بە 12 ھەزار دۆلار‌و ھێلکەی تروکاندن بۆ جوچکە 16 ھەزار دۆلاريان وه‌رگرتووه”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د ده‌شڵێن: “بارێک دوگ بە 25 ھەزار دۆلار، بارھەڵگرێک مس و فافۆن بە 7 ملیۆن دەبەن، مریشکی بەستو و خورما و ماسی… ھتد”.
دەچینە بەردەم دادگا و، ئەوەی گوتومانە لەسەر قاچاخچێتی له باشماخ بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یاندا، ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌لێن :” دادگا و داواکاری گشتی و دەسەڵات،تەماشاکەرن و زەلیلانە لەو قاچاخچیانە دەڕوانن، لەبری ئەوانەی سەدان ملیۆن دۆلاریان بە قاچاخی برد و ئەوانەی رێگا خۆشکەر و بکەری قاچاخچێتین، ئێمە دەدەنە دادگا! لە کاتێکدا ھەر ئەوانن بە ھەزاران دۆنم زەویان لەم شارە داگیرکرد و سلێمانیان کرد بە شاری جەمەلۆن و مەغزەن”.
دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌موو شتێك له به‌رده‌م دادگا ده‌سه‌لمێنن و به ورده‌كاریی و ناوهێنانه‌وه و هیواش ده‌خوازێت دادگا سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت.
له‌كۆتايى دا ده‌شڵێن: “یان دادگا سەربەخۆیانە بڕیار دەدات و قسەکانمان دەسەلمێنێت یان بە ساڵێک بۆ پێنج ساڵ حوکمی ئێمە دەدا، چونکە ھیچ سزای پێبژاردنێک نادەینە قاچاخچییەکان”.