ئه‌مریكا دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ قاسم سلێمانی ده‌كاته‌وه
خواكوڕك
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆنگرێس رایده‌گه‌یه‌نێت، قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی ئێران ده‌ستی له كوشتنی زیاتر له 500 سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌یه و ته‌واوی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی دەرەوە ئێران بە دەست ئه‌و بووه.
ئەد رۆیس بەرپرسی كۆمیتەی پێوەندییەكانی كۆنگرێس له مانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ فاكسنیوز رایگەیاند، رژێمی ئێران نەك تەنها پەرە بە مووشەكە بالیستیكییەكان دەدات، بەڵكو بەرپرسی تۆڕە تیرۆریستیەكەی بۆ راوێژ بۆ مۆسكۆ ناردووە.
رۆیس ده‌شڵێت، پێشتر به‌فه‌رمی هه‌موو جۆره گه‌شتێكی قاسم سلێمانی بۆ هه‌ر وڵاتێك قه‌ده‌غه كراوه به‌ڵام ئێمه زانیاریمان هه‌یه كه چه‌ند جارێك سه‌فه‌ری مۆسكۆی كردووه، دیاره بۆ بەدەستێهنانی چەكی زیاتر بۆ مۆسكۆ چووە هەر بەم هۆیە دەبێت ئێمە كارێك بكەین.